کارەکتەری سۆشیال میدیا بۆ نێو فیلم و خوازبێنیکردنی ژن!



هەردێ سەمیر – سینەماکار

 

زۆرجار باوکی کچ ھەبووە کەوتووە بە قینا و ووتویەتی کچەکەمت نادەمێ، کوڕەی عاشقیش دەزانێت باوکی خۆشەویستەکەی ھیچ بەھا و وجودێک بۆ خۆی دانانێت، بە ناچاری دەچێت یەخەی کەسێکی دەستڕۆیشتوو دەگرێت و دەیکات بە واستە بۆ ئەوەی دڵی باوکی دولبەرەکەی نەرمبکات.

فیلم و سینەماش وای لێھاتووە!

+ کاکە بۆ دەتەوێ فڵان کارەکتەری ناو تیکتۆکی تیابێ؟

-وەڵا چاوەکەم بینەر نایات، ئەمە بۆ مارکێتینە

کاکی دەرھێنەر و بەرھەمھێن، تۆ خۆت جود بۆ خۆت دانانێیت، دێیت کەسێک دەکەیت بە واستە، بۆیە ھانا بۆ کارەکتەرەکانی نێو سۆشیال میدیا دەبەیت، بە ناڕاستەوخۆ بە خەڵک دەڵێت: چاوەکەم تکایە ئەزانم نایەن بۆ لای من و بیرۆکەی من و ئایدیای من، بەڵام وەرن بۆلای فڵان کەس کە ئەکتەر نییە و بە پارەیەکی زۆر ھێناومانە.

چاوەکەم تۆ کەسێک دەکەیت بە واستە لەبەینی خۆت و بینەرەکەتدا، درکت بەوەکردووە کە خۆت و جودی خۆت بەدەستی خۆت لەناودەبەیت و لەدەستتداوە؟ درکت بەوە کردوە پیشەکەت بووە بە واستەکردن نەک دەرھێنەر و بەرھەمھێن؟

کوڕەی عاشق کەسێکی دەبرد بۆ قایلکردنی باوکی کچە، ئێمەش ھەمان شت دەکەین و سووریشین لەسەری کە ڕاستین.

لە ووڵاتانی دەرەوە مارکێتین دەکەن، بەڵام ئەوان بە ئەکتەرە زۆرباشەکانی خۆیانەوە دەیکەن، ھەندێک جار ھەبووە گۆرانیبێژ بووە بە ئەکتەر و کردوویانە، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە، ئایا ئەو فیلمە کوا لە دنیای سینەما و مێژوی سینمادا؟

 

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری سەرپێچییەکانی بڵاوکردەوە
پێت قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری سەرپێچییەکانی بڵاوکردەوە
وەزارەتی دارایی لەسەر دابەشکردنی مووچە ڕوونکردنەوە دەدات
دوات وەزارەتی دارایی لەسەر دابەشکردنی مووچە ڕوونکردنەوە دەدات
پەیوەندیدار