سعودیە یەکەم ڕۆژی سەری ساڵی نوێی کۆچی دیاری کرد



بە فەرمی سعودیە وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی کۆچی ساڵی 1446ی ڕاگەیاند،  سبەینێ یەکشەممە دەبێتە یەکەم ڕۆژی مانگی موحەڕەم.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی سعودیە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کە ئەمڕۆ شەممە، کۆتا ڕۆژی مانگی زیلحیجەی ساڵی 1445ە، یەکشەممە کە دەکاتە 7ی تەمموز دەبێتە سەرەتای مانگی موحەڕەمی ساڵی 1446.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە مانگی زیلحیجە 30 ڕۆژی تەواوە، ڕۆژی یەکشەممەش یەکەم ڕۆژی مانگی موحەڕەم دەبێت.

لە شەریعەتی ئیسلامیدا دیاریکردنی سەرەتای مانگەکانی کۆچی پەیوەستە بە بنەمای “بینین” واتە هیلالی مانگی نوێ ڕاستەوخۆ دوای خۆرئاوابوون.

وەزارەتی دارایی لەسەر دابەشکردنی مووچە ڕوونکردنەوە دەدات
پێت وەزارەتی دارایی لەسەر دابەشکردنی مووچە ڕوونکردنەوە دەدات
دایکی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران کوردە
دوات دایکی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران کوردە
پەیوەندیدار