دایکی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران کوردە



مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری نوێی ئێران کوردە و توانی دەنگی زۆرینەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەدەسبهێنێت.

مەسعود پزیشکیان، لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێراندا توانی 16 ملیۆن و 384 هەزار و 403 دەنگ بەدەستبهێنێت، وەک سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دیاری کرا.

مەسعود پزیشکیان، لەدایکبووی ٢٩ی ئەیلوولی ١٩٥٤، پزیشک و سیاسەتمەداری ئێرانییە، لە شاری مەھاباد لە باوکێکی ئازەربایجانی و دایکێکی کورد لەدایک بووە، دوای وەرگرتنی دیپلۆم لە ساڵی ١٩٧٣، ڕووی لە زابۆل کردووە بۆ ئەوەی خزمەتە سەربازییەکەی ئەنجام بدات، ھەر لەم ماوەیەدا حەزی لە بواری پزیشکی بوو.

مەسعود پزیشکیان،لە میانی سەردانەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنیدا، بەڵێنی باشکردنی بژێوی ژیان و دادپەروەری و ڕەتکردنەوەی توندوتیژی دژ بە ژنانی بە هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا.

وەک تاکە کاندیدی ڕیفۆرمخوازەکان، دروشمێکی کورتی دوو وشەیی هەیە بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەم خولە دانابوو؛ (لەپێناو ئێران)، کە چاودێران دروشمەکەی هەم بە بەڵێن و هەم ڕەخنەی لێک دەدەنەوە.

لە کابینەکەی محەممەد خاتەمی لە ساڵی ٢٠٠١ تا ٢٠٠٥، وەزیری تەندروستی بوو، ھەروەھا وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمان لە ساڵی ٢٠١٦ تا ٢٠٢٠ کاری کردووە.

سعودیە یەکەم ڕۆژی سەری ساڵی نوێی کۆچی دیاری کرد
پێت سعودیە یەکەم ڕۆژی سەری ساڵی نوێی کۆچی دیاری کرد
بە فەرمی سبەینێ کرا بە پشوو
دوات بە فەرمی سبەینێ کرا بە پشوو
پەیوەندیدار