بە فەرمی سبەینێ کرا بە پشوو



سبەی یەكشەممە لە هەرێمی كوردستان پشووی فەرمییە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ڕۆژی یەكشەممە، (7 ی تەممووزی 2024)، لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی هەرێمی كوردستان، بە بۆنەی سەری ساڵی كۆچییەوە پشووی فەرمی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکات تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 ی ئامادەیی بەردەوام دەبن و بە هۆی پشووەوە ناوەستن.

هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، ڕۆژی دووشەممە (8 ی تەممووزی 2024)، دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكان دەست پێ دەكاتەوە.

دایکی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران کوردە
پێت دایکی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران کوردە
سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا لە بەرژەوەندی پەنابەران بڕیار دەدات
دوات سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا لە بەرژەوەندی پەنابەران بڕیار دەدات
پەیوەنیدر