نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەکات



نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆکوەزیرانی نوێی بەریتانیا دەکات و دەڵێت:”بە پەرۆشەوەم بۆ هاوبەشییەکی بەردەوام لەگەڵ گەل و سەرکردایەتی بەریتانیادا”.

ڕۆژی هەینی پارتی کرێکارانی بەریتانیا لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی وڵاتەکەدا سەرکەوتنی بە دەستهێنا و کیەر ستامەر، بە فەرمی بووە سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا و لە یەکەم وتاریدا بەڵێنی دا ،دەست بە گۆڕانکاری دەکات و سیاسەت دەخاتە خزمەتی خەڵک و کۆمەڵگە”.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی بوونی بە سەرۆک وەزیرانی نوێی بەریتانیا پەیامێکی ئاڕآستەی کیەر ستامەر کرد و رایگەیاند:” لە بری هەرێمی کوردستانی عێراق، پیرۆزبایی لە کیەر ستامەر دەکەم لەسەر بوونی بە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و بە پەرۆشەوەم بۆ هاوبەشییەکی بەردەوام لەگەڵ گەل و سەرکردایەتی بەریتانیادا.”

دوای زیاتر لە دەیەیەک، پارتی کرێکارانی بەریتانیا بۆ یەکەمین جار لە هەڵبژاردنەکانی بەریتانیادا زۆرینەی دەنگەکانی بە دەستهێنا و دەسەڵاتی وڵاتەکەی گرتەوە دەست.

پارتی کرێکارانی بەریتانیا 412 کورسی لە کۆی 615 کورسیەکەی پەرلەمانی بەریتانیا بە دەستهێنا و پلەی یەکەمی بە دەستهێنا، پارتی پارێزگاران بە سەرکردایەتی ڕیشی سوناک 121 کورسی بە دەستهێنا و  پارتی لیبڕاڵ دیموکراتەکان 71 کورسیی بە دەستهێنا..

مەسعود پزیشکیان بوو بە سەرۆک کۆماری نوێی ئێران
پێت مەسعود پزیشکیان بوو بە سەرۆک کۆماری نوێی ئێران
کەسێك بە تۆمەتی هەڕەشەکردن دەستگیرکرا
دوات کەسێك بە تۆمەتی هەڕەشەکردن دەستگیرکرا
پەیوەندیدار