لەسەر سکاڵاکی هاووڵاتییەک و بە تۆمەتی هەڕەشەکردن بۆ ئەنجامدانی کاری نەشیاو پۆلیسی ڕاپەڕین کەسێکی دەستگیر کرد.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە ڕێکەوتی ۲۰۲٤/۷/۲ هاووڵاتییەك سەردانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕانیەی کرد، بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵاکە بە ووتەی خۆی لە لایەن کەسێکی نەناسراو کە خۆی بە کارمەندی پۆلیس و ئاسایش ناساندووە و هەڕەشەی لێکردووە و داوای کاری نەشیاو لێ کردووە.
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخرا بڕیاری دادوەر بە دەستهات بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباری نادیار دوای لێکۆڵینەوە و بە دواداچوونی وورد بە هاوکاری نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر توانرا تۆمەتبار بەناوی ( أ. م. ب) دەستگیر بکرێت وە بە هاوکاری بازگەی ئاسایشی گڵەزەرد دەست گیرا بەسەر ئۆتۆمبیلی تۆمەتباردا.
ئەوەشی خستەڕوو، لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا تۆمەتبار لە بەردەم دادوەر و پۆلیسدا دانی نا بە تاوانەکەیدا، دادوەر بڕیاری دا بە ڕاگرتنی تۆماتباری ناوبراو بەپی مادەی ٤٣٠ لە یاسای سزادانی عیراقی لیکۆڵینەوە بەردەوامە.