بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی فەرمی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق بڕی یەک ترلیۆن و 630 ملیار دینار قەرزیان بە بانكی بازرگانی عێراق -TBI داوەتەوە.
سەرچاوەیەكی حكومی بە ئاژانسی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە، لە چوارچێوەی هەوڵەكانی حكومەت و بەدواداچوونی بەردەوامی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دووبارە پێكهێنانەوەی هەیكەلێكی شایستەی حكومی و كەرتی تایبەت، تا 30/6/2024 كۆی ئەو قەرزانەی كە لەلایەن كەرتی حكومیەوە كۆكراونەتەوە بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بە بانكی بازرگانی عێراق دراونەتەوە، نزیكەی یەك ترلیۆن و 630 ملیار دیناری عێراقی بووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كۆی ئەو قەرزانەی كە لەلایەن كەرتی تایبەتەوە كۆكراونەتەوە و بە بانكی بازرگانی عێراق دراون تا 30/6/2024 نزیكەی 348 ملیار دیناری عێراقی بووە.
ئاشکراشی کرد، كۆی گشتی ئەو بڕە پارانەی كە لە ئەژمێری IRAQ2ی وەزارەتی دارایی كۆكراونەتەوە، كە نوێنەرایەتی باڵانسی تەرخانكردنی بەسەرچوو و هەڵوەشاوە دەكەن، نزیكەی 53 ملیۆن دۆلار بووە.
ڕاشیگەیاند، كاركردن بەردەوامە بۆ یەكلاكردنەوەی قەرزەكانی دیكە لەم بوارەدا، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنەكانی دەركردنی ئەو قەرزانە.