گەشتیارێک گیانی لەدەستدا، سیانی دیکەش ڕزگارکران



سێ گەشتیار لە هاوینەهەواری بێخاڵ ڕزگار کران، لەکاتێکدا پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەشتیارێک لە زاخۆ خنکا.

ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند، کاتژمێر ١٢:١٥ ئاگادار کراینەوە کەوا سێ گەشتیاری خەلکی هەولێر بەمەبەستی گەشت و سەیران گیانی خۆیان خستۆتە مەترسی، دوای ئاگادارکردنەوە تیمێکی بنکەی بەرگری شارستانی ڕواندز دەرچوون بۆ هاوینە هەواری بێخاڵ و ڕزگارکران.

بەپێی ڕاپۆرتی تیمی ناوبراو، سێ گەشتیار لە تێکەڵەی ڕووباری بێخاڵ و کاولۆکان هەوڵی مەلەوانی کردنیان داوە لەو شوێنە دەر ئەنجام یەکێک لە گەشتیارەکان بەسووکی زامدار بوو لە لایەن تیماری برینەکەی کراوە.

هاوکات لە ڕووداوێکی دیکەدا، گەشتیارێکی عەرەب لە زاخۆ خنکا و لەوبارەیەوە بەرگری شارستانی زاخۆ ڕایگەیاند، کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاگادار کراینەوە لە ڕووداوی خنکانی گەشتیارێکی عەرەب لە ڕووباری خابیر لە زاخۆ.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا تیمەکانمان بەردەوامن لە گەڕان بەدوایدا.

هەرێمی کوردستان قەرزەکانی بانکی TBI دەداتەوە
پێت هەرێمی کوردستان قەرزەکانی بانکی TBI دەداتەوە
کۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەری بانکەکان پشتیوانیی خۆی بۆ پرۆژەی “هەژماری من” ڕاگەیاند
دوات کۆمپانیای عێراقی بۆ دەستەبەری بانکەکان پشتیوانیی خۆی بۆ پرۆژەی “هەژماری من” ڕاگەیاند
پەیوەندیدار