عەتا سەراوی پاش دەستگیرکردنی، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە



بەیانی ئەمڕۆ عەتا سەراوی لە فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگیرا، لەوبارەیەوە ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە.

عەتا سەراوی بەیانی ئەمڕۆ کاتێک لە وڵاتی سویدەوە بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانی گەڕاوەتەوە، ڕادەگیرێت و بۆ ئاسایشی گشتی دەگوازرێتەوە.

هاوکات بەپێی لێدوانی یەکێک لە برازاکانی ناوبراو بڕیارە ئەمرۆ کاتژمێر دوو کۆبوونەوەی خزمانی سەراو، لە ماڵی عەتا سەراوی (بەبۆنەی هێشتنەوەی لە ئاسایش) ساز بدرێت و  داوا لە خزمان و کەسوکاریان دەکەن لە ماڵی عەتا سەراوی ئامادەبن، لە سەراوی سوبحان ئاغا.

 

دەقی ڕوونکردنەوەکەی عەتا سەراوی بۆ ڕای گشتی:

بەندە عەتا سەراوی لە16/ 6 لە فڕۆکەخانەی سلێمانی سەفەری سویدم کرد، بەرەبەیانی ٥ -٧ لە چواریی بەیانی بە گەیشتنم، ھێزێکی زۆر ھاتن و داوایان لێ کردم کە فەرمانیان پێ کراوە لەگەڵ یان تا ئاسایشی گشتی بچم؟!!!!

من لەکاتێک دا کۆی دەزگا ئەمنییەکان و ئاسایش و پێشمەرگە بەبراو کوڕی خۆم دەزانم بەبێ کێشە لەکاتێکدا دوو سەیارە پێشمەرگەم لەگەڵ بوە بەڕێزە و ھاوکاریان بووم و حمایەکانم ئیزن داوە و خۆم بێ ئەوەی بزانم بۆ؟! لەپایی چی؟! بەفەرمانی کێ؟!! وە چ سیناریۆو گەمەیەکی قێزەونیان بۆ ئامادە کردوم ؟!!!! لەئاسایشی گشتی ڕاگیرام؟!!

دەمەوێ چاک بزانن (ینک) ھی ئێمەیە  و ئەو کۆنە سیخو ڕو جاش و تابوری پێنج جانەی دەیانەوێ  لە یەکێتی دەرمان پەڕێنن زۆر سەھون وەک مێخ لەسەر دڵ یان دەچەقین!!!

بکەری ئەم گەمە سەخیفە دڵنیابن دەیەوێ لەم سەروبەندی ھەڵبژاردنە بەخەڵک بڵێ ئەوە وەفایی (ینک)بۆ کەس و بنەماڵەو عەشرەتێک کەدەیان شەھیدیان ھەیە؟!!!

ئیتر خەڵک چاوەڕوانی چی لەمانە بکات؟!

بۆیە بەم ڕوونکردنەوەیەم داوا لەبەڕێزان کاک بافڵ تاڵەبانی و کاک قوباد دەکەم

تکایە من ئامادەیی ڕووبەڕووبوونەوەی ھەر تۆمەتێکی داتاشراو دەبمەوە کە بۆم حازر کراوە و بۆم دادەتاشن !!

بۆیە تکایە ئەوە ئێمەو مێژویی خوێناوی مان و ئەوەش ئێوەو ئەو ئەڵقەلەگوێ یانەی لەپشتی ئێوە پەلاماری ئێمە ئەدەن !!!

تکایە ئەمە ڕانەگرن ؟

دەرئەنجام کێ لەپشت ئەم بێڕێزیی یەبێ؟

بێ باج نابێ لێی دەربچێ؟

دەشمەوێ بزانم ئەگەر بڕیارێکی سیاسی تان لەپشت ئەم شانۆگەرییەتانە ؟!دڵنیابن پلان دانەرخۆی دەسوتێنێ!!

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
پێت ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
بنکەی دەنگدان بۆ ئێرانییەکانی نیشتەجێی هەرێم کرایەوە
دوات بنکەی دەنگدان بۆ ئێرانییەکانی نیشتەجێی هەرێم کرایەوە
پەیوەندیدار