کۆبوونەوەی سەرۆککۆمار و سەرۆکی پارتی کۆتایی هات



لە درێژەی سەردانەکەی بۆ بەغدا ئێوارەی ئەمڕۆ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی سەردانی د.لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراقی کرد.

بارەگای بارزانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەداوە،  ڕۆژی پێنجشەممە 4ی تەممووزی 2024 مەسعود بارزانی سەردانی دکتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراقی فیدڕاڵ کرد، و لە کۆبوونەوەیەکدا کە ژمارەیەکی زۆری سەرکردە سیاسیەکانی عێراق ئامادەی بوون، سەرۆککۆماری عێراق پێزانینی بۆ سەردانی مەسعود بارزانی بۆ بەغدا هەبوو،

ئاماژەی بەوەشداوە،  سەردانەکەی سەرۆکی پارتی بۆ بەغدا بە گرنگ و کاریگەر وەسف کرد لە قووڵکردنەوەی دیالۆگێکی بنیاتنەر لەنێوان لایەنە سیاسیەکان و هیوای خواست دەرئەنجامەکانی ئەو سەردانە خزمەتی سەقامگیریی و بەرژەوەندیی عێراق بکات.

ئەوەشخراوەتەڕوو، بارودۆخی گشتیی عێراق و دواپێشهاتەکان گفتوگۆیان لەبارەوەکرا، و جەخت لە پتەوکردنی کاری هاوبەش و هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان لەپێناو تێپەڕاندنی کۆسپ و ئاڵنگارییەکان و بەردەوامیی ئەو کەشە ئەرێنیەی کە لە پڕۆسەی سیاسیی عێراقدا هاتۆتە کایەوە.

بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی دواین هەنگاوەکانی پێکهێنانی بانکی نیشتمان تاوتوێ دەکەن
پێت بانکی ناوەندی و وەزارەتی دارایی دواین هەنگاوەکانی پێکهێنانی بانکی نیشتمان تاوتوێ دەکەن
وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
دوات وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
پەیوەنیدر