دوو هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران دەکڕدرێتەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ لە پارێزگای سلێمانی بڕی 2000 تۆن گەنم بنە تۆ دەکڕێتەوە لە جوتیاران.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی سلێمانی ڕایگەیاند، کڕینەوەی گەنم ئەو جوتیارانە دەگرێتەوە کە بنە تۆویان وەرگرتووە لە بەشی بەرهەم هێنان و پەسەندکردنی تۆو.

پشتیوان حەمە عەلی، بەڕێوەبەری بەشی بەرهەمهێنان پەسەندکردنی تۆو لە سلێمانی وتی، لە ڕێکەوتی 3-7-2024 لە بەشی بەرهەمهێنان و پەسەندکردنی تۆو لە سەر فەرمانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەست کرا بە کڕینەوەی بنەتۆوی گەنم لە تەرزەکانی سلێمانی۲ و جیهان۹۹ لەو جوتیارانەی کە بنەتۆویان وەرگرتبوو لە بەشەکەمان وە کێڵگەکانیان و بەرهەمکانیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە دوای ئەنجامدانی پشکنینی کێڵگەیی و پشکنینی تاقیگەیی پەسەند کرابوون لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتمان کە بۆ پارێزگای سلێمانی بڕی ۲۰۰۰ تەن دیاری کراوە بکڕێتەوە لە جوتیاران لەسەر بنەمای بڕوانامەی پەسەند کردنی تۆو بە نرخی ٨٦۰۰۰۰ دینار بۆ یەک تەن لە پلەی باوەڕپێکراو وە ٨٨٥۰۰۰ دینار بۆ پلەی تۆمارکراو کە لە قۆناغەکانی داهاتودا ئەم بڕە لە بنەتۆو پاک ئەکرێتەوە و دەرمانی دژە کوێرو ئەکرێت وە ئامادە ئەکرێت وەکوو بنەتۆوێکی باوەڕپێکراو دابەش بکرێت بەسەر جوتیاراندا بە نرخی پاڵپشتی.

ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
پێت ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرا
فۆرمی دابەشکردنی زەوی گەیشتە دەست فەرمانبەران
دوات فۆرمی دابەشکردنی زەوی گەیشتە دەست فەرمانبەران
پەیوەنیدر