لە ڕاگەیەندراوێکدا فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر بڵاویکردەوە، کە گەشتەکان بۆ ماوەی سێ کاتژمێر ڕادەگیرێن.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، ئاگاداری گه‌شتیارانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ٣-٧-٢٠٢٤ بۆ ماوه‌ی سێ كاتژمێر گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ڕاده‌گیرێن.
ئاماژەی بەوەکرد، ڕاگرتنی گەشتەکان به‌هۆی ئه‌نجامدانی مه‌شقێكی فریاگوزارییە له فڕۆكهخاندا، هاووڵاتییانیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر له ئه‌مبوڵانس و ئۆتۆمبێلی به‌رگری شارستانی و تیمه‌كانی پۆلیس و ئاسایش له ده‌وری فڕۆكه‌خانه په‌یوه‌سته به مه‌شقه‌كه‌وه.