پارتی ئەندامێتی خۆی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵپەسارد



سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند، بەهۆی پیادەکردنی نایاسایی و پێشێلکردنی یاسا و دەستوور لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەواوە، ئەندامێتی خۆیان هەڵپەسارد.

ئەحمەد شێخ کەنعان کیکی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە میدیاكانی حزبەكەی ڕاگەیاندووە، ئەندامانی فراکسیۆنەکەیان ئەندامێتی خۆیان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵپەساردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا پابەندی پەیڕەوکردنی ڕێکارە یاساییەکان نەبووە و پێشێلی یاساکانی کردووە لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، بەتایبەتی ناوچەکانی ماددەی 140 کە تایبەتمەندی یاسایی و دەستوورییان هەیە، ئەو بڕیارەیان داوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئەمڕۆ بەبێ‌ فراكسیۆنی پارتی، ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا كۆبووەوە و بە دەنگدان 14 پۆستی كارگێڕی سنووری پارێزگاكەیان پڕكردەوە ، كە بریتی بوون لە بەڕێوەبەری قەزا و ناحییەكان و فراكسیۆنی یەكێتی 3 پۆستی وەرگرت.

 

پاداشتی خانەنشینی بە زیاتر لە 4 هەزار كەس دەدرێت
پێت پاداشتی خانەنشینی بە زیاتر لە 4 هەزار كەس دەدرێت
زیانەكانی ڕاگرتنی گەشتی ئاسمانی توركیا بۆ سلێمانی ئاشكرادەكرێت
دوات زیانەكانی ڕاگرتنی گەشتی ئاسمانی توركیا بۆ سلێمانی ئاشكرادەكرێت
پەیوەنیدر