ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بەبێ فراكسیۆنی (پارتی) و فراكسیۆنی (نینوا لاهلها) كۆبووەوە و قائیمقامی شنگال و مەخموور و 12 بەرپرسی ئیداری دیكەی ناوچەكەیان هەڵبژارد.
ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بڵاویكردەوە، سەیدۆ خەیری ئەحمەد بە کۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەن وەک قائیمقامی قەزای شنگاڵ هەڵبژێردرا.
– سەردار حەمەد بۆ قائیمقامی مەخموور.
– سامر یوسف، بە قایمقامی قەزای حەمدانیە
– خەلیل هابش بە قائیمقامی تەلەعفەر.
– ڕەعد ناسر بە قائیمقامی تلکێف
– عەلی ساڵح مازی بە قائیمقامی حەزەر.
– غالب عەلی بە بەڕێوەبەری ناحیەی قەراج.
– فەلاح قەنبەر، بە بەڕێوەبەری ناحیەی بەرتڵە.
– عوبەید خەلیل ئەحمەد بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی زوممار.
– عەلی محەممەد جدەیەع بە بەڕێوەبەری ناحیەی شۆرە.
– ئوسامە شاهر بە بەڕێوەبەری ناحیەی گەیارە.