دووەمین کۆبونەوەی شاندی هەرێم و عێراق لەسەر گومرگ و خاڵەسنوریەکان بەڕێوەچوو



وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ڕۆژی دوو شەممە ڕێکەوتی ١ ی تەموزی ٢٠٢٤، دووەمین کۆبونەوەی لیژنەی هاوبەشی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لەسەر یەکخستنی سیاسەتی گومرگی و چارەسەری کێشەکانی تایبەت بەخاڵەسنوریەکان لە چوارچێوەی یاساو دەستوور لە نێوان هەردولا بەسەر پەرشتی دکتۆر محەمەد تەمیم جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری پلاندانانی عێراق بەڕێوەچوو.

لە کۆبونەوەکەدا کە هەریەک لە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆو ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری و بەڕێوەبەری گشتی گومرگ لە هەرێمی کوردستان و لەحکومەتی عێراقیش وەزیرانی ناوخۆو دادو ئاوەدانکردنەوەو خوێندنی باڵا و بەرپرسانی دەستەی دەروازە سنوریەکان ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەسەر ئەو کێشەو گرفتانە کرا کە لە بواری گومرگ و خاڵەسنوریەکان لە نێوان هەردولا هەن و جەخت لەسەر جێبەجێکردنی خاڵەکانی کۆنوسی کۆبونەوەکانی ڕابردوو کرایەوە وەک نەخشە ڕێگای چارەسەری کێشەکان.

لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا شاندی هەردولا هاوڕابوون کە یەک سیاسەتی گومرگی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت و هەماهەنگی زیاتر بکرێت بۆ پاراستی بەرهەمی ناوخۆ و جێبەجێکردنی ڕۆژنامەی کشتوکاڵی، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە هەماهەنگی و کۆبونەوەکان بەردەوامی هەبێت تا گەیشتن بە ڕێکەوتنی کۆتایی.

پێدانی دۆلار بە هاووڵاتیان لە عێراق و هەرێم دەستپێدەكات
پێت پێدانی دۆلار بە هاووڵاتیان لە عێراق و هەرێم دەستپێدەكات
دابەشکردنی مووچەی مانگی 7 دەستپێدەكات
دوات دابەشکردنی مووچەی مانگی 7 دەستپێدەكات
پەیوەنیدر