بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، لە سبەینێ بەدواوە پلەکانی گەرما نزمتر دەبنەوە و كەشێكی فێنك ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە.
ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، لە سبەینێ دوو شەممەوە 1/7/2024 ناوچەکانمان ئەکەوێتەوە ژێر کاریگەری بارستە ھەوایەکی ڕۆژھەڵاتی دەریای ناوەراست و تورکیا و لەئەنجامدا پلەکانی گەرما بۆ ماوەی سێ ڕۆژ 2 تا 3 پلە نزم دەبێتەوە و ئاسمان ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت.
ڕاشیگەیاند، سبەینێ خێرایی با کاتەکانی پاش نیوەڕۆ چالاک ئەبێت 10-35کم/ک بە ئاڕاستەی باشوور و باشووری رۆژئاوا .
ئاشكراشی كرد، ڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە پلەی گەرمی زیاتر نزم دەبێتەوە.
ڕوونیشی كردەوە، بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراوی سبەینێ (زاخۆ و دهۆك و سۆران 39 پلە و سلێمانی 38 پلە و ڕاپەڕین و هەولێر و هەڵەبجە 41 پلە و گەرمیان 45 پلە دەبێت.