بەدەستی ئەنقەست ئاگر بەردرایە ناوچەیەكی سۆران



بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران ئاشكرای دەكات، بەدەستی ئەنقەست ئاگر بەردرایە پارچە زەویەكی داپۆشراوی پووش و پەلاش لە قەزای ناوەندی سۆران.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ شەممە ڕێكەوتی ٢٩/ ٦ / ٢٠٢٤ ئاگادار كراینەوە بەهەبوونی ڕووداوێكی ئاگر كەوتنەوە لە پارچە زەویەكی داپۆشراوی پووش و پەلاش لە گەڕەكی ئسقەلا لە قەزای ناوەندی سۆران، بۆیە تیمی ئاگر كوژێنەوەی بنكەی بەرگری شارستانی سۆران دەرچوون بۆ شوێنی ڕووداو، توانیان ئاگرەكە بكوژێننەوە.

ڕاشیگەیاندووە، بە پێی ڕاپۆرتی تیمی ناوبراو هیچ زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی نەبوو.

ئاشكراشی كردووە، لە هەر ڕووداوێكی نەخوازراو، دەتوانن پەیوەندی بە ژمارەكانی كۆنتڕۆڵی ژووری بزوێن لە بەرێوەبەرایەتیمان بكەن، بـەم ژمارانە (١١٥بە تەنها لێ بدە بۆ هێلەكانی كۆڕەك بە خۆراییە لەگەڵ ژمارەكانی ٠٧٥٠٢٤٠١١٧١ و ٠٧٥٠٧٩٦٦٣٥٥)

بەڕووداوی هاتووچۆ مێردمنداڵێك گیانی لەدەستدا
پێت بەڕووداوی هاتووچۆ مێردمنداڵێك گیانی لەدەستدا
وادەی تۆمارکردنی ناوی خوازیارانی حەج دیاریکرا
دوات وادەی تۆمارکردنی ناوی خوازیارانی حەج دیاریکرا
پەیوەنیدر