دوای گەڕانەوەی سەرۆکی حکومەت لە سەردانەکەی بۆ پارێزگای هەڵەبجە سەردانی پارێزگای سلێمانی کرد و لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی کۆبووەوە.
پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیوانی پارێزگای سلێمانیدا، بە ئامادەبوونی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە جێگرانی پارێزگاری سلێمانی و قائمقامی قەزاکانی سنوری پارێزگای سلێمانییان کرد.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە کۆبوونەوەکەدا بەوردی گفتوگۆ لەسەر داواکاریی و پێداویستیەکان کران،و سەرۆکی حکومەت جەختیان لەسەر خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتییان و پشتیوانیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.