تەندروستی هەرێم لەسەر حاڵەتێكی تای خوێنبەربوون لە هەولێر هاتەدەنگ



دوای ئەوەی بەڕێوەبەری کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر بوونی حاڵەتێكی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی لە پارێزگاكە ڕاگەیاند، بەڵام وەزارەتی تەندروستی ڕەتیدەكاتەوە و دەڵێت: هاووڵاتییەكە عەرەبە و تەنها گومانی لێكراوە و پشكنینی بۆ كراوە و تا ئێستا ئەنجامەكەی دەرنەچووە.

د. بێریڤان عەدنان، بەڕێوەبەری کاروباری پاراستنی تەندروستی هەولێر ڕایگەیاندووە، ژنێکی تەمەن 60 ساڵ لە هەولێر تووشی تای خوینبەربوون بووە و دۆخی تەندروستی جێگیرە و لەژێر چاودێریدایە.
لای خۆشیەوە، د. سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “هاووڵاتییەکی عەرەبی دانیشتووی بەغدا، دوای ئەوەی بە مەبەستی چارەی پزیشکی سەردانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ناوەندیی کردووە لە شاری هەولێر، پزیشکەکان گومانی ئەوەیان لێ کردووە، کە نیشانەکانی نەخۆشی تای خوێنبەربوونی هەیە”.

ڕاشیگەیاندووە، ڕاستەوخۆ پشکنینیان بۆ کردووە و تا ئێستا ئەنجامی پشکنینەکە دەرنەچووە و نەخۆشەکە لە ژێر چاودێریی پزیشکیدایە و دۆخی تەندروستی جێگیرە”.

بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێنج حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لەم ساڵدا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون، دووانیان لە سنووری پارێزگای دهۆک و سێ حاڵەتیش لە سنووری پارێزگای سلێمانی و یەکێک لە تووشبووانیش گیانی لەدەستداوە.

 

وێستگەیەکی کارەبا لە چەمچەماڵ کرایەوە
پێت وێستگەیەکی کارەبا لە چەمچەماڵ کرایەوە
کۆمسیۆن دامەزراندنی بۆ چاودێری سندوقەکانی دەنگدان ڕاگەیاند
دوات کۆمسیۆن دامەزراندنی بۆ چاودێری سندوقەکانی دەنگدان ڕاگەیاند
پەیوەندیدار