دەربارەی مووچەی مانگی حوزەیران بڕیار درا



وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیای پارتی و یەکێتی بڵاویانکردەوە کە وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دا.

هەر ئەمڕۆ خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە بەغدا ڕایگەیاند، ناردنی مووچەی فەرمانبەران بە هێزە ئەمنییەکانیشەوە هیچ کێشەیەکی سیاسی یان یاسایی لەبەردەمدا نییە.

ڕوونیشیکردەوە کە بابەتی ناردنی مووچە پەیوەندی بە وردبینی دیوانی چاودێریی دارایی هەرێمی کوردستان و عێراق لە لیستەکاندا هەیە و بە شێوەیەکی ئاسایی شایستەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت.

سەبارەت بە مووچەی هێزە ئەمنییەکانیش، وەزیری دادی عێراق ڕایگەیاند، هەندێک کێشە و تێبینی لەسەر ناو و لیست و وردبینیکردن لە رێگەی کۆدەوە هەیە، ئەوانەش هەموویان چارەسەر دەکرێن.

قوباد تاڵەبانی باسى مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان دەكات
پێت قوباد تاڵەبانی باسى مووچەی فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەكان دەكات
خالید شوانی: مووچە هیچ کێشەیەکی سیاسی و یاسایی نییە
دوات خالید شوانی: مووچە هیچ کێشەیەکی سیاسی و یاسایی نییە
پەیوەنیدر