لە ئاكامی سەرهەڵدانی یاخیبوون و دروستبوونی شەڕ و پێكدادان لەناو گرتووخانەیەك لە باكووری مەكسیك، ١٤ كەس كوژران كە ١٠یان پاسەوانن.
بەپێی ئەو هەواڵەی لە راگەیاندنی مەكسیكدا بڵاوكراوەتەوە لە ناوەندی ژمارەی سێی دەوڵەت بۆ سەرلەنوێ یەكگرتنەوەی كۆمەڵایەتی سەربە گرتووخانەی خوارێز لە ویلایەتی چیهواهوا، یاخیبوون سەریهەڵداوە.
سەرۆكی شارەوانی خوارێز، كروز پێرێز سویلار لە لێدوانێكی رۆژنامەوانییدا، ئاماژەی بەوە كرد كە لەو یاخیبوونەدا، ١٤ كەس لە پاسەوانان و زیندانیان كوژراون.
باس لەوە دەكرێت كە ١٠ كەس لەوانەی كوژراون پاسەوانانی گرتووخانەكەن و یاخیبوونەكەش بەهۆی هەوڵی هەڵاتنی زیندانیان سەریهەڵداوە.
داواكاری گشتیی چیهواهوا، ئاماژەی بەوە كرد كە رەوشی گرتووخانەكە لەژێر كۆنترۆڵدایە و پێنج كەس لەسەر رووداوەكە دەستگیركراون.