هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕێگەی سەنگاو – دەربەندی باسەڕە بەڕووی هاتووچۆی بارهەڵگردا دادەخرێت.
موقەدەم ئەڵێن کەریم حەمەڕەشید، لە هاتووچۆی بازیان بەترافیک ئێف ئێمی ڕاگەیاندووە: ڕێگەی سەنگاو بۆ دەربەندی باسەڕە بۆ دێلێژە لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەڕووی بارهەڵگردا دادەخرێت.
دەشڵێت:” شۆفێران دەتوانن ڕێگەی بەدیل (سەنگاو چەمچەماڵ بۆ بازیان یاخود بازیان بۆ قەرەداخ ) بەکاربهێنن.