وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، 734 ئاوارە لە کەمپێكی پارێزگای سلێمانییەوە گەڕانەوە ناوچەکانی خۆیان و هەر خێزانێکی ئاوارەش بڕی 4ملیۆن دیناری پێدراوە.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، 734 ئاوارە لە کەمپی ئاشتی پارێزگای سلێمانییەوە گەڕانەوە بۆ ناوچە رەسەنەکانی خۆیان لە پارێزگای سەڵاحەدین و قەزای شنگال لە پارێزگای نەینەوا.
ڕاشیگەیاندووە، کادرەکانی وەزارەتەکە چوار ملیار دیناریان دا بە هەر یەک لەو خێزانە ئاوارانە، جگەلەوەش هەر خێزانێک تەلەفزیۆن، تەباخ و بەفرگریان وەرگرت.
بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، دواكات بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان لە شارەكانی هەرێمەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان 30ی تەمموزی ئەمساڵ دەبێت، بەپێچەوانەوە ئەو هاوكارییە نایانگرێتەوە.