حکومەتی عێراق پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی رەوانە کرد و لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند، “ئەو بڕە پارەیەی گەیشتووە 10 ملیاری بۆ پارێزگای سلێمانییە، 6 ملیار دیناری بۆ هەولێر و 4 ملیار دیناریش پشکی جوتیارانی دهۆکە”.
ڕاشیگەیاند: رێككارە كارگێڕییەكانی دابەشكردنی پارەكە تەواوكراوە و لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
بەپێی ئاماری وەزارەتی بازرگانی هەرێم، ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان بڕی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە هەولێر 55 هەزار تەن و سلێمانی 56 هەزار تەن و دهۆك 58 هەزار تەن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە، كە بۆ هەر تەنێك حكومەتی عێراق بڕی 850 هەزار دیناری بۆ باشترین جۆری دیاری كردووە.