شەوی سەری ساڵ 45 ئاگر لە عێراق كەوتوونەتەوە



لە شەوی سەری ساڵدا 45 ئاگر لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق كەوتوونەتەوە.

ئاژانسە عێراقییەكان بڵاویانكردووەتەوە، شەوی سەری ساڵ 45 ئاگر كەوتنەوە لە پارێزگاكانی عێراق تۆماركراون، 25یان بەهۆی یاری ئاگرینەوە بوون و زۆینەی ئاگر كەوتنەوەكان لە بەغدا بوون.

مەترسیدارترین ئاگركەوتنەوە لە باڵەخانەیەكی بازرگانی ناوچەی بەتاوینی بەغدا بوو كە بەهۆیەوە خێزانێك لە نێو باڵەخانەكە گیریان خوارد، زۆربەی ئاگركەوتنەوەكان نزیك كاتژمێر 12:00ی شەو بووە، بەهۆی ئەو ڕووداوانەوە 150 كەس بریندار بوون كە 20یان برینەكانیان نزیك بووە لە چاویانەوە.

بەپێی ئامارەكانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق، ساڵی 2022، تێكڕای ئەو ئاگركەوتنەوانەی تۆماركراون، گەیشتوونەتە 32 هەزار و 477 ئاگركەوتنەوە.

 

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا زیادیكردووە
پێت هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا زیادیكردووە
ساڵی رابردوو چەند مامۆستای ئاینی گیانیان لەدەستداوە؟
دوات ساڵی رابردوو چەند مامۆستای ئاینی گیانیان لەدەستداوە؟
پەیوەنیدر