لیستی مووچە ڕەوانەی بەغدا كرا



وەزارەتی دارایی هەرێم ڕایگەیاند،، لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی هەرێمی کوردستان ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ کرا.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارەکان، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 27ی حوزەیرانی 2024، لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم فەرمانبەران، خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە شارستانی و سەربازییەوە ئامادەکرا و ڕەوانەی بەغدا کرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ سەرجەم لیستەکان لەلایەن تیمی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رادەستی بەڕێوبەرایەتیی گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵی کرا.

 

زیانەکانی زۆر خواردنی ساردەمەنی بۆ منداڵان
پێت زیانەکانی زۆر خواردنی ساردەمەنی بۆ منداڵان
لە قەزای دوکان ٦٠ دار سنەوبەر سووتان
دوات لە قەزای دوکان ٦٠ دار سنەوبەر سووتان
پەیوەندیدار