مەسرور بارزانی دەچێتەوە بۆ هەڵەبجە



پارێزگاری هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی سایلۆی هەڵەبجە، سەردانی پارێزگاكە دەكاتەوە.

ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایگەیاند، ڕۆژی یەك شەممە شاندێكی باڵای حكومەتی هەرێم بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان سەردانی پارێزگاكە دەكاتەوە.

ڕاشیگەیاند، “سەردانەكەی سەرۆك وەزیران بە مەبەستی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی سایلۆی هەڵەبجە دەبێت، كە تێچووەكەی نزیكەی 25 ملیار دینارە”.

پارێزگاری هەڵەبجە وتیشی، “سەرۆكی حكومەت لە كاتژمێر 10:00وە لە هەڵەبجە ئامادە دەبێت تاوەكو كاژێر 14:00، دواتر كۆتایی بە سەردانەكەی دەهێنێت و دەگەڕێتەوە هەولێر”.

پێشتریش لە 22-02-2024 مەسرور بارزانی سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كردبوو، جگە لە دانانی بەردی بناغەی پردی تووەقوت، پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە هەڵەبجەشی ڕاگەیاند.

هۆشداری لە دەبە و پەرداخی نایلۆن و قاپ و كەوچكی پلاستیك دەدرێت
پێت هۆشداری لە دەبە و پەرداخی نایلۆن و قاپ و كەوچكی پلاستیك دەدرێت
لە عێراق و هەرێم 19 كەناڵی لەشفرۆشی لە تیلیگرام داخران
دوات لە عێراق و هەرێم 19 كەناڵی لەشفرۆشی لە تیلیگرام داخران
پەیوەندیدار