لە بارەی گۆڕانی کەشوهەوا لەمساڵدا هۆشداری دەدرێت



ساڵانێكی زۆرە جیهان لەسەر هۆشداری ژینگەیی دەژی، ساڵی رابردوو بەهۆی گەرمبوونی جیهان كارەسات و هەڵاوسانی بێوێنەی بەخۆیەوە بینی، شارەزایانی بواری ژینگەش پێشبینی دەکەن کە ئەمساڵیش دۆخی باشتر دەبێت، چونكە دۆخەكە وایلێهاتووە خراپتر و خراپتر دەبێت.

جیهان لە ساڵی رابردوودا هەموو كارەساتەكانی كەشوهەوای وەك لافاو ، بوومەلەرزە، گڕكان، وشكەساڵی توند، لەوانە وشكبوونەوەی دەریاچە و ڕووبارەكان، ئاگركەوتنەوە لە دارستانەكانی لە خۆ گرتبوو ئەمە جگە لە بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بێ وێنە كە هەموو كەسێك هەستیپیدەکرد.

بەپێی ئامارە فەرمییەكان، كارەساتی ژینگەیی لە ساڵی ٢٠٢٢دا گیانلە دەستدانی هەزاران كەسی لێكەوتەوە، و زیاتر لە ٣٠٠ ملیار دۆلاریش لە جیهاندا زیانی مادی هەبووە، كە دیارترینیان بریتین لە:

زریانی ئیان ئەمریكای گرتەوە و بەهۆیەوە ١٥٠ كەس گیانیان لەدەستدا.

لافاو لە پاكستان بووە هۆی گیانلەدەستدانی سەدان كەس و ئاوارەبوونی ملیۆنان كەس، هاوكات چین لافاو هەبووە.

وشكەساڵی چەند وڵاتێكی ئەوروپای گرتەوە، لەئەنجامی كەمی بارانبارین، ئاستی ڕووبار و دەریاچەكان كەمیكرد، بەتایبەت ڕووباری ڕاین، سۆماڵیش تووشی توندترین وشكەساڵی بوو لە ماوەی چارەك سەدەیەكدا.

ئاگركەوتنەوە لە دارستانەكان كە بەهۆی وشكەساڵی و بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، بە ملیارەها زیان لە وڵاتانی ئەوروپا و ئاسیا و ئەمریكای باشوور و ئەمریكادا كەوتووە و مەترسی لەناوچوونی جۆرە دەگمەنەكانی دار و ئاژەڵ بە تایبەت لە بەرازیل دروستكردووە.

نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، چەند ناوچەیەك شاهیدی دابەزینی بەرچاوی پلەكانی گەرما دەبن، هەندێكی تریش شایەتی بەرزبوونەوەی چاوەڕواننەكراو دەبن. كە كاریگەری لەسەر كشتوكاڵ هەیە و نرخی خۆراك بەرز دەكاتەوە.

هەروەها ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵ (FAO) چاودێری كردووە كە تا كۆتایی مانگی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢ زیاتر لە ١٢٥ ملیۆن كەس لە خوار هێڵی هەژارییەوە بوون.

لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵ لە پاکستان ٣٧ كه‌س برینداربوون
پێت لە ئاهەنگەکانی سەری ساڵ لە پاکستان ٣٧ كه‌س برینداربوون
گۆڕانکاری لەپێدانی کارەبای مۆلیدە کرا
دوات گۆڕانکاری لەپێدانی کارەبای مۆلیدە کرا
پەیوەنیدر