شارەوانی سلێمانی: سه‌ره‌ڕای پشوو به‌رده‌وامین له‌ قیركردنی شه‌قامه‌كان



سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای پشووی هەینی، دەستیان بە قیركردنی شەقامەكان كردووە و دەشڵێت: هەینی شەقامەکان چۆڵن بۆیە کارکردن ئاسانترە.

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی سەرەڕای ئەوەی کە پشووی فەرمییە، تیمەکانمان لە ستافی قیر- بەشی ئامێرەکان هەستان قیركردنی (شەقامی بازنەیی مەلیک مه‌حمود).

ئەندازیار توانا بەهادین، لێپرسراوی بەشی ئامێرەکان ئاماژەی بەوەدا، کە ئەمڕۆ هەینی شەقامەکان چۆڵن، بۆیە کارکردن ئاسانترە.

حكومەتی هەرێم سێ‌ ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند
پێت حكومەتی هەرێم سێ‌ ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیاند
بوومەلەرزەیەكی بەهێزی 7 پلەیی ڕوویدا
دوات بوومەلەرزەیەكی بەهێزی 7 پلەیی ڕوویدا
پەیوەندیدار