بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كە بەهۆی نوێكردنەوەی سیستمەوە كاركردن لە ژمارەیەك فەرمانگە دەوەستێت.
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هاووڵاتیان ئاگاداردەكەینەوە، كە ئەو فەرمانگانە كاركردن تێیاندا دەوەستێت بەهۆی نوێكردنەوەی سیستمەوە، بۆیە كاری مامەڵە لەو فەرمانگانە دەوەستێت بۆ ماوەی یەك ڕۆژ بەپێی خشتەی دیاریكراو.
ڕوونیشی كردۆتەوە، كە 20 فەرمانگەن و هەر ڕۆژەی كاركردن لە 4 فەرمانگە دەوەستێت.