ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت:” دوای پەسەندکردنی خشتەی بودجەی (٢٠٢٤)، گرفتی مووچە ناهێڵدرێت بە مەرجێك كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەمەڕ (تەوتین) پێش كۆتایی ساڵ بە كۆتا بگات.
عەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، دوای پەسەندکردنی خشتەی بوودجەی ٢٠٢٤ لە لایەن سەرۆککۆماری عێراقەوە نرخی دۆلار ڕوو لە دابەزین دەكات.
دەشڵێت:”لە (٦/٣)ی مانگ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی دەنگی پەڕلەمان ئەم مەلەفەی بەكۆتا هێنا، ئیتر لە ئەمڕۆ بەدواوە پڕۆژەخزمەتگوزارییەكان بە جوڵە دەخرێن و گرفتی مووچە ناهێڵدرێت بە مەرجێك كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا لەمەڕ (تەوتین) پێش كۆتایی ساڵ بە كۆتا بگات.