١١ کەس بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ قۆپی دەستگیر کران



ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی ١١ کەسی ڕاگەیاند کە بەنیازبوون قۆپی لە تاقیکردنەوەکاندا بکەن.

لە بڵاوکراوەیەکدا ئاسایشی سلێمانای ئاماژە بەوەدەکات، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی (١١) تۆمەتبار دەستگیردەکات، کە لەڕێگەی (سەماعەی قۆپی)ەوە، بەنیازی قۆپیەکردن بوون.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، پاش بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لەسنوری قەزای چەمچەماڵ ڕۆژی ٢٠٢٤/٦/٢٦ توانرا ( ١١ ) تۆمەتبار لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش دەستگیربکەن، تۆمەتباران بەشێوەی ئۆنلاین ئامێری قۆپیەکردنیان کڕیوە و وویستویانە بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بەکاریبهێنن، سەرجەمیان لەلایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیرکران.

لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (٢٤٠)لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

دەربارەی ڕووداوەکەی هەولێر ڕوونکردنەوە درا
پێت دەربارەی ڕووداوەکەی هەولێر ڕوونکردنەوە درا
ترەمپ: بایدن هەڕەشەیە بۆ سەر دیموکراسی
دوات ترەمپ: بایدن هەڕەشەیە بۆ سەر دیموکراسی
پەیوەندیدار