لە مانگی ئایار داهاتی نەوت زیاتر لە ملیارێک دۆلار بووە



وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردە و داهاتی نەوتی لە مانگی ئایاردا بڵاوکردەوە و داهاتەکەش زیاتر بووە لە یەک ملیار دۆلار.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە بارەی كۆی گشتی هەناردەى نەوت و داهاتەكەی لە مانگی ڕابردوو، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا  هاتووە، كۆی گشتی هەناردەى نەوت و داهاتەكەی بۆ مانگی ئایار بەپێی خشتەیەکی دروست لەلایەن کۆمپانیای سۆمۆ دیاریکراوە، كۆی گشتی بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو لەلایەن كۆمپانیای (سۆمۆ)وە، ١٠٤ ملیۆن و ١٣٠ هەزار و ٢٩٢ بەرمیل بووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، كۆی گشتی بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق ٩٦ ملیۆن و ٣٩ هەزار و ٨٥٢ بەرمیل بووە، هاوكات لە كێڵگەكانی كەركوكەوە لە ڕێگەی بەندەری جەیهان، بڕی هەناردەكراوی نەوت سێ ملیۆن و ٥٤٥ هەزار بەرمیل بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ هەربەرمیل نەوتێک کە فرۆشراوە دەڵێت: نرخی یەك بەرمیل نەوت لە نێوان ٨٠ بۆ ٨٥ دۆلار بووە، و داهاتەكەشی ملیارێك و ٤٢٣ ملیۆن دۆلار بووە.

شایەنی باسە لە ئێستادا نەوتی هەرێم راگیراوە و بە فەرمی ناتوانرێت هەناردە بکرێت، هاوکات کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت و وەزارەتی نەوتی عێراق و سامانە سروشتییەکانی هەرێم لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم.

کارەبای سلێمانی بڕی پێدانی کارەبای نیشتیمانی ئاشکرا دەکات
پێت کارەبای سلێمانی بڕی پێدانی کارەبای نیشتیمانی ئاشکرا دەکات
سەرۆککۆماری عێراق هەڵوێستی لەسەر وادەی هەڵبژاردن ڕاگەیاند
دوات سەرۆککۆماری عێراق هەڵوێستی لەسەر وادەی هەڵبژاردن ڕاگەیاند
پەیوەنیدر