پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێلیکۆپتەرە جەنگییەکانی تورکیا بە ئاسمانی بەرواری باڵا لە هەرێم دەستیان بە جوڵە کرد و بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵ لە ناوچەکە، لە ئێستادا هێلیکۆپتەرەکانی سوپای تورکیا بە ئاسمانی گوندەکانی ناوچەی بەرواری باڵای سەر بە شارۆچکەی ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆکدا دەسوڕێنەوە.
هاوکات لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سوپای تورکیا چەندین زرێپۆش و ئۆتۆمبێلی سەربازی لەو ناوچانەدا جووڵە پێکردووە، و لەناو گوندەکانی سنوورەکەدا دەسوڕێنەوە.
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی CPT سوپای تورکیا زیاتر لە 300 زرێپۆس و ئۆتۆمبێلی سەربازی و سەربازی هێناوەتە خاکی هەرێمی کوردستان-عێراق و جموجووڵە سەربازییەکانی زیادیکردووە.
ئەمە لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو بەتایبەت لە شەوی ٢٢، ٢٣ و ٢٤ی ئەم مانگە، سوپای تورکیا بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بە چڕی بۆردومانی ئەو ناوچانەی کرد، ئامانجیش لەمکارە بەپێی وتەی تورکیا نەهێشتنی پەکەکە-یە لەو ناوچانە،
چیای گارە ناوچەیەکی ستراتیژییە و هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک پێکەوە دەبەستێتەوە.
هاوکات هەر ئەمڕۆ هاوپهیمانى نهسر به سهرۆكایهتى حهیدهر عهبادى، به مهبهستى سهركۆنهكردنى لهشكركێشیهكانى سوپاى توركیا بۆ ناو خاكى ههرێم، بهیاننامهیهكى بڵاوكردهوه و دهڵێت: پێویسته ههولێر و بهغدا هەڵوێستێکى نیشتمانیی بگرنەبەر بۆ راگرتنى دەستدرێژیی و پێشێلکارییەکانى تورکیا دەرهەق بە عێراق و گەلەکەى.