سەربازانی ئیسرائیل سەگ بەردەدەنە ژنێکی بەساڵاچووی فەلەستینی



سەربازێکی ئیسرائیلی سەگەکەی بەردەداتە ژنێکی بەساڵاچووی فەلەستینی لە کەرتی غەززە، ئەم دیمەن و ڕەفتارە نامرۆڤانەیەی سەربازەکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە.

ڕووداوەکە لە لە کەمپی پەنابەرانی جەبەلیا لە باکووری غەززە ڕوویدا کاتێک سەربازەکانی ئیسرائیل ویستویانە لەو ڕێیەوە ژنە بەساڵاچووەکە بتۆقێنن و ناچاری بکەن ماڵەکەی بەجێبهێڵێت.

بە هۆی ئەو پەلامارەوە لەشی لاوازی ژنە بەساڵاچووەکە تووشی برین و شکاوی بووە.

میدیای عەرەبی بڵاویکردەوە، ئەو دیمەنە لەکاتی هێرشەکانی ئەمدواییەی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەمپەکە تۆمارکراوە کە بەشێکی زۆری بە تەواوی وێران کرا.

کۆڵبەرێکی کورد سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا
پێت کۆڵبەرێکی کورد سزای سێدارەی بەسەردا سەپێنرا
سێ کەس بە تۆمەتى لەحیمکردنەوەى ئۆتۆمبێلى بڕاوە دەستگیرکران
دوات سێ کەس بە تۆمەتى لەحیمکردنەوەى ئۆتۆمبێلى بڕاوە دەستگیرکران
پەیوەندیدار