بانکی ناوەندی زیاتر لە 274 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و نرخەکەشی کەمێک دابەزی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، 274 ملیۆن و 872 هەزار و 246 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 254 ملیۆن و 495 هەزار و 250ی حەواڵە و 20 ملیۆن و 376 هەزار و 996 دۆلاریشی بە نەخت بووە.
دوای بەرزبوونەوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، ئەمڕۆ نرخی دۆلار کەمێک دابەزی و 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە مامەڵەی پیوەدەکرێت:
بۆرسەی هەولێر 146 هەزار و 800 دینار
بۆرسەی سلێمانی 146 هەزار و 850 دینار
بۆرسەی بەغدا 146 هەزار و 900 دینار
بۆرسەی بەسڕە 146 هەزار و 900 دینار