سێ کەس بە تۆمەتى لەحیمکردنەوەى ئۆتۆمبێلى بڕاوە دەستگیرکران



ئاسایشی ڕاپەڕین دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری ڕاگەیاند، کە کاری لەحیمکردنەوەی ئۆتۆمبێلی بڕاوەیان کردووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، لە دوو چالاکی جیاوازدا بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشى ڕاپەڕین لە ڕێکەوتی (١٠ / ٦ / ٢٠٢٤) لە ناوچەى پیشەسازى ڕانیە بە بڕیارى دادوەر بەپێى ماددەى (٢٤٠) لە یاساى سزادانى عێڕاقى، سێ تۆمەتباریان دەستگیر کردووە بە تۆمەتى لەحیمکردنەوەى ئۆتۆمبێلى بڕاوە.

ئاماژەی بەوەکرد، لەکاتى دەستگیر کردنیان دەست بەسەر چوار ئۆتۆمبێلدا گیرا، کە کارى لەحیم کردنەوەیان بۆ کراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیاندا بەردەوامە.

لە لایەکی ترەوە هێزەکانى ئاسایشى ڕاپەڕین لە ڕێکەوتی (١٦ / ٦ / ٢٠٢٤) لە یەکێک لە باخەکانى سنوورى ناحیەى حاجیاوا سێ تۆمەتباریان دەستگیر کردووە، کە بە نایاسایى سەرقاڵى هەڵکەندنى بیرى ئاو بوون

ڕاشیگەیاند، بە بڕیارى دادوەر بەپێى ماددەى (٢٠)ى یاساى بەڕێوەبردن و پاراستنى ئاو ڕاگیراون و دەستگیرا بەسەر دەزگایەکى هەڵکەندن و مۆلیدەیەکى کارەبایى.

سەربازانی ئیسرائیل سەگ بەردەدەنە ژنێکی بەساڵاچووی فەلەستینی
پێت سەربازانی ئیسرائیل سەگ بەردەدەنە ژنێکی بەساڵاچووی فەلەستینی
نرخی دۆلار دابەزی
دوات نرخی دۆلار دابەزی
پەیوەندیدار