وادەی تۆمارکردنی ناوی پارت و هاوپەیمانییەکان کۆتایی دێت، ئەویش دوای ئەوەی ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بە فەرمی ڕاگەیەندرا.
لەگەڵ کۆتاییهاتنی دەوامی ئەمڕۆ پێنجشەممە، وادەی تۆمارکردنی ناوی هاوپەیمانی، حزب و کاندیدەکانی پەرلەمانی کوردستانیش کۆتایی دێت.
ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەکەی بۆ ئەمڕۆ درێژکردەوە.
تا ئێستا نزیکەی 12 حزب و هاوپەیمانی و زیاتر لە 75 کاندیدی سەربەخۆ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون کە بڕیارە ڕۆژی 20ی تشرینی یەکەمی داهاتوو ئەنجام بدرێت.