بەمەبەستی جێبەجێ كردنی كۆتایی پڕۆژەی یەكتربڕی ئارام، شارەوانی سلێمانی بۆ ماوەی یەك هەفتە بەشێك لە شەقامی مەلیك مەحمود دادەخات.
سەرۆكایەتی شارەوانیی سلێمانی هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە كە؛ بەمەبەستی جێبەجێکردنی قۆناغی کۆتایی پڕۆژەی یەکتربڕی ئارام، لە سبەینێ كاتژمێر (09:00)ـی پێشنیوەڕۆوە (2024/6/27) بۆماوەی یەك هەفتە شەقامی مەلیک مەحمود لە ئاستی پڕۆژەكە بەهەردوو ئاراستەكە بەربەست دەکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، وەک شەقامی جێگرەوە شۆفێران دەتوانن شەقامەکانی دەوروبەر و بەشێک لە شەقامە لاوەكییەكان بەکاربهێنن.