پلەكانی گەرما دادەبەزن



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی عێراق و هەرێم زیاتر ڕوو لە دابەزین دەكەن.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما بەروارد بە پلە تۆمارەکانی ئەمڕۆ دادەبەزن.

لای خۆشیەوە، كەشناسی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، کەش و هەوا بۆ سبەی پێنج شەممە، ئاسایی دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک، پلەکانی گەرماش لە ناوچەی باکوور و ناوەڕاست و باشوور کەمێک دادەبەزن.

ئاماژەی بەوەشکرد، کەشوهەوای ڕۆژی هەینی ئاسایی دەبێت، پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی باکوور و باشوور هاوشێوەی ڕۆژی پێشتر دەبن، بەلام لە ناوچەی ناوەڕاست کەمێک بەرز دەبنەوە.

 

مەسرو بارزانی: هەموو هەوڵێک دەدەن کە گۆڕانکاری لەهەڵەبجە دیاربێت
پێت مەسرو بارزانی: هەموو هەوڵێک دەدەن کە گۆڕانکاری لەهەڵەبجە دیاربێت
حكومەتی هەرێم بۆ پارەی كارەبا و لیستی مووچە بڕیاریدا
دوات حكومەتی هەرێم بۆ پارەی كارەبا و لیستی مووچە بڕیاریدا
پەیوەنیدر