بانكی ناوەندی خستنەبازاڕی دۆلار زیاد دەكات و بەهۆیەوە بەهای دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دینار ڕووی لە دابەزین كردەوە دوای ئەوەی گەیشتە سەرووی 148 هەزار دینار.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، نرخی دۆلار لە پشووی جەژن و سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بەرزبووەوە بۆ 148 هەزار دینار، بەڵام ماوەی دوو ڕۆژە ڕووی لە دابەزین كردۆتەوە.
ڕاشیگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوەكاندا، بەهای 100 دۆلار بۆ 147 هەزار دینار دابەزی.