وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، كە بە هەوڵی لایەنەكان توانرا نیوەی كورسی كۆتاكان بگەڕێنرێتەوە و دەشڵێت: كۆمسیۆنی عێراق سەرپەرشتی هەڵبژاردن دەكات و دەرفەتی دەستێوەردان نەماوە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەكێتی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئاوارەی كورد و غەیری كوردی هەبووە بە ناسنامەی ساختەوە پێشتر دەنگیان پێدراوە و ئەمجارە ناتوانن دەنگبدەن.
ئاماژەی بەوەشدا، هەوڵەکان بۆ دەستکاری ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەمجارە مەحاڵە، و ئێمە هەمیشە ئامادەی هەڵبژاردنین و دەمانەویت ئەنجام بدرێت.
دەربارەی هەوڵەکان بۆ جارێکیتر دواخستنی هەڵبژاردن سەعدی پیرە وتی” هەندێک لایەن ویستویانە بەربەست بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن درووستبکەن و دروستیشیان کرد، ئەو دەنگۆیانەی باس لە دواخستنی هەڵبژاردن دەکەن و یەکێتی تۆمەتبار دەکەن دوورن لە ڕاستییەوە و تەنها دەنگۆی سۆشیال میدیایە، و هەمووان دەتوانن لە 31ی ئاب دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن بکەن”.
وتیشی”بۆ دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن هیچ ڕاویژێکمان پێ نەکراوە، و هیوادارین لە بانگەشەی هەڵبژاردن دووربکەوینەوە لە زمانی زبر و هێرشکردن و بەریەککەوتن لەگەڵ یەک”.
زانیاری زیاتر …