کارەبای سلێمانی دەربارەی بڕینی کارەبا ڕوونکردنەوە دەدات



بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بە هۆکارێکی نادیار لە کۆمپانیای دانەغازەوە کوژانەوەی گشتی ڕوویداوە و ناتوانرێت بەرنامەی دابەشکردنی کارەبا جێبەجێ بکرێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، غالب مارف بەرێوەبەری كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، كاتژمێر 9:00ی بەیانی ئەمڕۆ لەكۆمپانیای دانەغازەوە بەهۆكارێكی نادیار كوژاندنەوەی گشتی بەهۆی دابەزینی پەستانی غاز ڕوویداوە و بەو هۆیەشەوە بەرهەمهێنانی كارەبا كەمبووەتەوەو ناتوانرێرت بەرنامەی دابەشكردنی كارەبا جێبەجێ بكەین.

وتیشی: ئێستا زۆربەی فیدرەكان كوژاونەتەوە بەهۆڵەكانی تاقیكردنەوەشەوە تا ئەوكاتەی كێشەی دانەغاز چارەسەردەبێت و بەرهەمهێنانی كارەبا ئاسایی دەبێتەوە.

هەر ئەمڕۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، کۆمپانیای دانەغاز دابینکردنی غازی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاگرتووە و بە هۆیەوە کوژانەوەی گشتیی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ڕوویداوە.

وتیشی: نزیکەی سێ هەزار وات کارەبا لە هەرێمی کوردستان کەم بووەتەوە.

وەزارەتی کارەبا: لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کارەبا و ئاساییکردنەوەی دۆخەکە
پێت وەزارەتی کارەبا: لەسەر هێڵین بۆ چارەسەرکردنی گرفتی کارەبا و ئاساییکردنەوەی دۆخەکە
یاری HONOR OF KINGS بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی جیهانی
دوات یاری HONOR OF KINGS بەردەوامە لە بڵاوکردنەوەی جیهانی
پەیوەنیدر