دابینیکردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان ڕاگیرا و کارەبای گشتیی هەرێمی کوردستان کوژایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای یەکێتی ڕایگەیاند، کۆمپانیای دانەغاز دابینکردنی غازی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕاگرتووە و بە هۆیەوە کوژانەوەی گشتیی کارەبا لە هەرێمی کوردستان ڕوویداوە.
وتیشی: نزیکەی سێ هەزار وات کارەبا لە هەرێمی کوردستان کەم بووەتەوە.
تا ئێستا هۆکاری بڕیارەکەی کۆمپانیای دانەغاز ئاشکرا نەکراوە.
مانگی نیسانی ڕابردووش دوای ئەو هێرشەی لە ڕێی درۆنەوە کرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، دانە غاز بەرهەمهێنانی غازی ڕاگرت و بە هۆیەوە کارەبای هەرێمی کوردستان کوژایەوە.