“دەسەڵاتدارانی سعودیە رێگەیان نەدەدا حاجیان سواری ئۆتۆمبێل بن ١٢ کاتژمێر بە پێی دەڕۆیشتن”



بەڕێوەبەرێکی پێشوو لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێم رەخنە لە وەزارەتی ئەوقاف دەکرێت لە بارەی رێکارەکانی حەجی ئەمساڵ و دەڵێت:” دەبوو حکومەتی هەرێم بەرپرسیارێتی هەڵبگرتنیایە، هەرچۆن و بە هەر ڤیزایەک ڕۆیشتبێتن ئەوانە هاووڵاتی هەرێمی کوردستانن، ناکرێت حکومەتی هەرێم خۆیانی لێ بێ بەری بکات بڵێ پێشبینی مردن و ونبوون و ئیجرائاتی یاسایمان دەکردن، چونکە هاووڵاتی هەرێمن”، پزیشکێکیش هۆکاری مردنی زۆری حاجیان ئاشکرا دەکات و دەڵێت “دەسەڵاتدارانی سعودیە رێگەیان نەدەدا حاجیان سواری ئۆتۆمبێل بن ١٢ کاتژمێر بە پێی دەڕۆیشتن، بۆیە ئەو مردنە زۆرە روویدا”:

مەریوان نەقشبەندی، بەڕێوەبەری پێشوو لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینەکان بە دەنگی ئەمریکای رایگەیاندووە، بەڕاستی دەستەواژەی پێشبینی کراو بۆ مردنی ئەو ژمارە زۆرەی حاجییان، جا بە هەر پاساوێک بێت بە هەر ڤیزایەک بێت ئەمە بەڕاستی گونجاو نییە، ناکاتە ئەوەی حکومەتێک ڕابوەستێی هیچ ئیجرائاتێک نەکات، چونکە مردنی ئەو کەسانەی پێشبینی کردبوو، ڕاستە ئەوانە لەبەرپرسیارێتی هەرێمی کوردستان نەڕۆیشتوون، بەڵام پێویستە حکومەتی هەرێم بەرپرسیارێتی هەڵبگرتنیایە، هەرچۆن و بە هەر ڤیزایەک ڕۆیشتبێتن ئەوانە هاووڵاتی هەرێمی کوردستانن، ناکرێت حکومەتی هەرێم خۆیانی لێ بێ بەری بکات بڵێ پێشبینی مردن و ونبوون و ئیجرائاتی یاسایمان دەکردن، چونکە هاووڵاتی هەرێمن، ڕاستە هەرێمی کوردستان دەوڵەت نیە، هەندێک شت بەرپرسیارێتی عێراقە، بەڵام دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون و چاودێریکردن و خزمەتگوزاری بەرپرسیارێتی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمە.

“من چەند ساڵ لەمەوبەر پێشنیاری ئەوەم کرد کە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم هەروەک چۆن لە ئێران و وڵاتانی زۆر هەیە دەبێت حکومەتی هەرێم نوێنەرایەتیش لە سعودیە بکاتەوە چونکە ساڵانە حاجیانی هەرێم و خەڵک بۆ عەمرەش سەردانی ئەو وڵاتە دەکات بۆ ئەوەی هەر گرفتێک بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بێتەپێش ڕوویان بکردایە نوێنەرایەتییەکان، ئەوەش ڕاستە کەموکوڕی سەرەکی لای حکومەتی سعودیەوە بووە” مەریوان نەقشبەندی وادەڵێت.

راشیگەیاندووە:”دەبوو حکومەتی هەرێم چۆن دەستبەجێ بۆ نوقمبوونی بەلەمی کۆچبەران نوێنەرایەتی شاندی ناردە ئیتاڵیا و شوێنی ڕووداوەکە هەم بۆ لێکۆڵینەوە هەم بۆ یارمەتیدانی قوربانیەکان، و هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی ئیتاڵیا دەبوو دەستبەجێ بۆ گیانلەدەستدان و ونبوون یاخود دەستگیرکردنی حاجیانی هەرێم لەمساڵدا جا بەهەر ڤیزایەک ڕۆیشتوون، شاند و نوێنەر و لیژنەی بناردایە بۆ سعودیە بۆ بەدەمەوەچونی هاووڵاتیانی خۆی، نەک چاوەڕێی حکومەتی عێراقی بکات هاووڵاتی خۆمانمان کە هەرێمی کوردستانە بۆ بدۆزێتەوە”

مەریوان نەقشبەندی دەشڵێت:”هەرێمی کوردستان و هیچ کەسیش لە هەرێم بۆی نییە بڵێ ئەوانە حەجی نایاساییان کردووە، یا هەر ناوێکی تری وەک قاچاغ و نایاسایی لەو حاجیانە بنێ، تەنها بۆ سعودیە هەیە کە وڵاتی خۆیەتی وابڵێ، دەکرێت بوترێت ناشەرعی ئەویش لەو حاڵەتەی کە خوای گەورە بە دەقی قورئان مەرجی حەجی داناوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە:”لە تونس سەرۆکی وڵاتەکە دەست بە وەزیری ئەوقاف کێشایەوە، لە میسر بەهەمان شێوە ڕێوشوێنی توند گیراوەتەبەر و داوای قەرەبوو بۆ ئەو حاجیانە دەکرێت لەو کۆمپانیا و شوێنەی ئەو حاجیانەیان بەوجۆرە بردووە، دوای ئەوە وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت لیژنەی باڵای پێکهێناوە، بەڕاستی ئەوە بەلیژنە ناکرێت”.

“من بومایە لەبری وەزیری ئەوقافی هەرێم دەستم لەکاردەکێشایەوە، وەک ڕێزێک بۆ گیانلەدەستدانی ئەو هەموو حاجیەی هەرێم کە ئەمساڵ لە مەراسیمی حەج گیانیان لەدەستدا ئیتر بەهەر هۆکارێک و بە هەر ڤیزە و ڕێگایەک چوبێتنە حەج ئەوەم لەبەرچاو نەدەگرت، بەڵکو دەستم لەکاردەکێشایەوە وەک ڕێزێک تا خەڵکی خۆمان ببینین بەرپرسەکانمان لە خەمی هاووڵاتیاندان لەهەر کوێیەک ڕووبەڕووی هەر گرفتێک دەبنەوە”.

هەروەها دکتۆر دلێر شینە کە پزیشکێکی بەناوبانگی شاری هەولێر دەڵێت:”حکومەتی سعودیە سەرانەیان لە خەڵک دەساند، بە هەزاران ڤیزایان پێش مەڕاسیمی حەج فرۆشت و نرخیان گرانکرد، هەموو ئەوانەی ئێمە بەتکتی فڕۆکە چوین بە فەرمی، هۆتێلمان گرتووە خۆ سعودیە خۆی ئاگادارە، دوای ئەوە لەسەر ڤیزاکانمان نوسراوە بە تەنها بۆ کارکردن نیە، نەنوسراوە بۆ حەج نابێت یا بۆ مەککە و مەدینە نابێت، کاتێک پێییان وتین ئەو ڤیزایە حەج نابێت کە ١٠ ڕۆژ پێش مەراسیمی حەج بوو، ڤیزاکانیان بە هەموومان فرۆشتبوو و پارەیان لە هەموومان وەرگرتبوو، خۆ ئێمە هەرنەچوین بۆ کونسوڵیە پاسپۆرتان دەدایە نوسینگەکان ئەوان بە لەزگە ڤیزاکانیان پێوە دەنا و دەچوین پارەمان دەدا و وەرمانگرتووە حەقە حکومەتی هەرێم لەکونسوڵیە بپرسێتەوە ئەو هەموو ڤیزایەی چۆن فرۆشت بەو نوسینگانە؟”.

دەشڵێت:”دەبێت کەسوکاری ئەو حاجیانەی ئەمساڵ لە حەج شەهیدبوون لەکوردستان بچن سکاڵا لەسەر کونسوڵی سعودیە تۆمار بکەن و داواکاری گشتی و وەزارەتی ئەوقافی هەرێمیش بێتە سەر خەت و داوای فیدیە بکەن، چونکە یەکەم لەکوردستانەوە کونسوڵ ئەو ڤیزانەی بەفێل فرۆشت و نوسیبووی تەنها ناتوانی کاری پێبکەی:.

ئەو پزیشکە ئاماژە بە هۆکارێکی دیکەی مردنی حاجیان دەکات و دەڵێت:” هۆکارێکی دیکەی مردنی زۆری حاجیان بۆئەوە دەگەرێتەوە کە لەسعودیە ئەو حاجیانە توشی ڕاوەدونان و تۆقاندن دەبونەوە، ئەو حاجیانە بەوە شەهید دەبوون لەترس و ڕاکە ڕاک و تۆقاندن، سعودیە بەئاشکرا ڕەشوەی وەردەگرت، حاجیانی دەستگیردەکرد بەئۆتۆمبێل دەیناردنە شوێنی تر کە زۆر نزیک بوو بەڵام کرێی ئۆتۆمبێلی چوار وەرەقە زیاتری وەردەگرت لە حاجیەکان، دوای ئەوە خەڵک چی بکات پەنا بۆ کوێ ببات چەند ساڵ ناو بنوسێ من وەک هاووڵاتی وەک پزیشک چەندین ساڵە ناو دەنوسم ناوم نایەتەوە بۆ حەج، وە ئەگەر لەکاتی وەرگرتنی ڤیزاکان بیانوتایە بۆ حەج نابێت وەکو چۆن نوسیویانە بۆکار نابێت، ئەوا نەدەچوم وەک شەخسی خۆم بەڵام سعودیە فێڵی لێکردین، ئەوەندە حاجیەکانیان ڕاودەنا تەنانەت کەسی واهەبوو نوێژی دەکرد دەهاتن دەستگیرییان دەکرد نەیاندەهێشت نوێژەکەی بکات، درۆیەکی گەورەیە ئەو حاجیانە لەبەر قەرەباڵغی نەمردن دەڵێن ئەوانەی بەڤیزای یەکساڵی چون قەرەباڵغیان کردووە و ڕێی حاجی تریان گرتوە، نەخێر لێنەدەگەڕان خەڵک سوار ئۆتۆمبێل بێت بەو گەرمایە ئەوانەی پیرو نەخۆش بون لەگەرما و ترس و تۆقاندن و ڕاوەدونان مردن، دەیاندا بەسەر ئۆتێلەکاندا دەرگایان دەشکانە، لەگەڕەکێک دەیانبردی بۆ گەڕەکێک بە سێ-چوار وەرەقە، خەڵک بەوجۆرە مردن کە ڕێگەیان نەدەدان سوار ئۆتۆمبێل بن ١٢ سەعات بەپێی ڕێیان کرد بەترس و دڵەڕاوکێوە بۆ کێوی عەرەفە، نەیانهێشت سوار پاسەکان بن”.

بە ھۆی گەرماوە دەوامی دامودەزگاکان لە کەرکووک کەمکرایەوە
پێت بە ھۆی گەرماوە دەوامی دامودەزگاکان لە کەرکووک کەمکرایەوە
وەزارەتی ئەوقاف: مردنی ئەو ژمارە زۆرەی حاجیان لە ئەمساڵدا پێشبینی کراوبوو نەک گوماناوی
دوات وەزارەتی ئەوقاف: مردنی ئەو ژمارە زۆرەی حاجیان لە ئەمساڵدا پێشبینی کراوبوو نەک گوماناوی
پەیوەندیدار