وەزارەتی ئەوقاف: مردنی ئەو ژمارە زۆرەی حاجیان لە ئەمساڵدا پێشبینی کراوبوو نەک گوماناوی



وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت:” جوگرافیای کێوی عەرەفە و مینا دیاریکراوە بەرگەی ئەو هەموو حەشاماتە خەڵکەی نەدەگرت کە ڕووبکەنە ئەو وڵاتە، وایکرد کە شوێنی سێبەر کەم بێت، خواردن و خزمەتگوزاری کەم بێت، لەبەرئەوەیە سعودیە پشکی بۆ هەر وڵاتێک داناوە، بۆیە بۆ ئێمە وەک وەزارەتی ئەوقاف مردنی ئەو ژمارە زۆرەی حاجیان لە ئەمساڵدا پێشبینی کراوبوو نەک گوماناوی.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، وەزارەتی ئەوقاف و حکومەتی هەرێم زۆر مرۆڤانە و بەرپرسانە هاتووەتە سەرخەت و بەدەم هەموو هاووڵاتیەکانی خۆیەوە دەچێت بێ ڕەچاوکردنی ئەوەی چۆن ئەو حاجیە چۆتە سعودیە، وە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی باڵای پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە لە هەموو ئەوکەسانەی بەناوی ڕێبەر و کۆمپانیا یا هەرناوێک ئەو حاجیانەی بەوجۆرە نایاساییە بردووە، دوای لێکۆڵینەوە توندترین سزا دەدرێن و وەزارەتی ئەقاف و خودی جەنابی وەزیر لە خەمی ئەو حاجیانەدایە، ٢٤کاتژمێر لەسەر هێڵە.

ئەمساڵ ١٢٠هەزار کەس داواکارییان پێشکەش کردبوو بۆئەوەی فەریزەی حەج ئەنجام بدەن،بەڵام تەنها ٤٦٨٦هەزار کەس ناویان بۆ مەڕاسیمی حەج دەرچووە.

“دەسەڵاتدارانی سعودیە رێگەیان نەدەدا حاجیان سواری ئۆتۆمبێل بن ١٢ کاتژمێر بە پێی دەڕۆیشتن”
پێت “دەسەڵاتدارانی سعودیە رێگەیان نەدەدا حاجیان سواری ئۆتۆمبێل بن ١٢ کاتژمێر بە پێی دەڕۆیشتن”
نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچەی هێزەئەمنییەکان
دوات نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچەی هێزەئەمنییەکان
پەیوەندیدار