بە ڤیدیۆ؛ كۆماندۆی كوردستان چەند حەشارگەیەكی داعش خاپوور دەكەن



هێزی كۆماندۆی كوردستان ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ سنووری گەرمیان ئەنجامدا و ژمارەیەك حەشارگەی داعشیان لەو ناوچانە خاپوور كرد.

فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەی دراوە بە (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، بەپشت بەستن بە زانیارییەكانی تۆڕی هەواڵگریی سەر بە فەرماندەیی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان و پشتیوانی هاوپەیمانان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ چەند تیمێكی شەڕكەری “كوڕانی كۆماندۆ” لە گەڵ هێزی هاوپەیمانان ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ سەر ژمارەیەك حەشارگەی داعش لە ناوچەی “تاوێرکەوە” لە سنوری گەرمیان ئەنجامدا.

ڕاشیگەیاندووە، لە كاتژمێر ٠٢:٣٠ی خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ڕێگەی تیمێكی یەكەی (هاوەن)ی هێزەکانمان ژمارەیەك حەشارگەی داعش خاپوور كرا و دواتر “كوڕانی كۆماندۆ” دەستیان بەكێوماڵ كردنی ناوچەكە كرد، كە تیرۆرستان ناو بەناو وەك شوێنی كۆبوونەوە و دانانی پیلانی هێرشكردن بەكاریان دەهێنا، كە ئامانجی سەرەكی ئۆپراسیۆنەكەش خاپووركردنی ئەو شوێنانە بوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، بۆمبێکی چێنراوی تیرۆرستانیش لەلایەن تیمێكی (E.O.D)ی كۆماندۆی كوردستانەوە پۆچەڵكرایەوە، ئۆپەراسیۆنەكەش لە كاتژمێر ١٠:٠٠ی پێش نیوەڕۆ بە سەركەوتوویی كۆتایی هات.

كۆماندۆی كوردستان، جارێكی دیكە دڵنیایی دەدەنە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، كە “بەردەوام ئاگاداری هەر جموجوڵێكی تیرۆرستان دەبن و وەك هەمیشە پێشمەرگەی دڵسۆزی پارێزەری خاكی پیرۆزی كوردستان و خزمەتكاری بەوەفای خەڵك دەبن.

دیاردەیەكی گەردوونی ڕوودەدات و هەسارۆكەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە
پێت دیاردەیەكی گەردوونی ڕوودەدات و هەسارۆكەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە
بەرپرسانی باڵای پێشمەرگە و هێزەكانی ئەمریكا كۆبوونەوە
دوات بەرپرسانی باڵای پێشمەرگە و هێزەكانی ئەمریكا كۆبوونەوە
پەیوەندیدار