دیاردەیەكی گەردوونی ڕوودەدات و هەسارۆكەیەك لە زەوی نزیك دەبێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتی دامەزراوە فەلەكییەكان، ڕۆژی شەممەی داهاتوو هەسارۆکەیەکی بچووک لە نزیکی زەوی تێدەپەڕێت و ئەگەری بەركەوتنی بە زەوی زۆر كەمە.

سیروان ساڵح، شارەزای بواری فەلەكی و كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، مانگی ڕابردوو هەسارۆکەیەك بەناوی ” MK 2024 ” لەنێو خولگەی خۆی دەرچووە و ئاڕاستەکەی بەرەو نزیکی زەوییە.

ڕاشیگەیاند، پێشبینیی دەکرێت ڕۆژی شەممەی داهاتوو ( 2024/06/29 ) لە کاتژمێر [04:47] ی عەسر بگاتە نزیکترین خاڵ لە زەوییەوە تەنها (295) هەزار کیلۆمەتر دوورە لە زەوییەوە و ئەگەرهەیە بەلای زەویدا تێپەڕببێت، بەڵام ئەگەری بەرکەوتنی لەگەڵ زەوی زۆر کەمە.

وتیشی، “ئەو هەسارۆکەیە درێژیەکەی لە نێوان (120 تا 280) مەترە، خێراییەکەی زیاترە لە (35) هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا”.

ڕوونیشی كردەوە، زیاتر لە (10) هەزار هەسارۆکەی قەبارە جیاواز و ناڕێك لە نێوان هەسارەی مەریخ و موشتەریدا هەن و لەگەڵ هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆر بەدەوری خۆردا دەسوڕێنەوە، جارهەیە یەکێک لەو هەسارۆکانە لە خولگەی خۆیان دەرئەچن و بەرەو زەوی دێن و بەشێوەی شهب و نەیزەک بەر زەوی دەکەون.

 

نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچەی هێزەئەمنییەکان
پێت نوێترین زانیاری لەبارەی ناردنی مووچەی هێزەئەمنییەکان
بە ڤیدیۆ؛ كۆماندۆی كوردستان چەند حەشارگەیەكی داعش خاپوور دەكەن
دوات بە ڤیدیۆ؛ كۆماندۆی كوردستان چەند حەشارگەیەكی داعش خاپوور دەكەن
پەیوەندیدار