چەند قاچاخچییەكی یەختە ژێرئاوكەوتووەكەی ئیتاڵیا دەستگیركران



دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستگیركردنی چەند قاچاغچیەكی بازرگانیكردن بەمرۆڤەوە، كە پەیوەندییان بەكەیسی ژێرئاوكەوتنی یەختەكەی كەناراوەكانی ( ئیتاڵیا )هەبووە ڕادەگەیەنێت.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پاش بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو تۆمەتبارانەی دەستیان هەبووە لەناردنی ئەو هاووڵاتیانەی هەرێم بەڕێگەی قاچاغ بۆ كەناراوەكانی ئیتاڵیا، كە بووە هۆی ژێر ئاوكەوتنی یەختەكەیان و گیان لەدەستدانی زیاترلە (٦٤)هاووڵاتی، بە فەرمانی دادوەری ئاسایش، توانرا لەرۆژی ٢٠٢٤/٦/٢٥ چوار تۆمەتباری گەورە قاچاغچی بازرگانیكردن بەمرۆڤەوە بەناوەكانی (ح،ح،ع )، (ب،س،م)، ( م،ج،أ )، ( د،ع،س ) دەستگیربكەین.

دەزگای ئاسایشی هەرێم، دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان، هەوڵ و بەدواداچوونەكانمان بەردەوامە و لەئەنجامی لێكۆڵینەوەكان هەركەسێكیتر ناوی بێت و بەشداربێت لەتاوانی بازرگانیكردن بەمرۆڤەوە لەناوخۆ یان لەدەرەوەی هەرێم، دەستگیردەكرێن و ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.

جەختیشی كردۆتەوە، لەئێستادا تۆمەتباران بەیاسای ژمارە (٢٨)ی ساڵی ٢٠١٢ دەستگیركراون و لێكۆڵینەوە لەدۆسیەكانیان بەردەوامە.

نەخۆشییەك بۆتە هۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی گوێز لە كوردستان
پێت نەخۆشییەك بۆتە هۆی كەمبوونەوەی بەرهەمی گوێز لە كوردستان
ڕۆژ و كاتژمێرەكانی پێدانی ئاو بە خەڵكی سلێمانی ڕاگەیەنرا
دوات ڕۆژ و كاتژمێرەكانی پێدانی ئاو بە خەڵكی سلێمانی ڕاگەیەنرا
پەیوەنیدر