پیۆنگ یانگ، بە تاقیکردنەوەیەکی مووشەکی هاتە ساڵی نوێ



پیۆنگ یانگ ساڵی نوێی بە مووشەکێکی بالیستی دەستپێکرد، کۆریای باشووریش داوای وەڵامدانەوە دەکات.

 

یون سۆک یول، سەرۆکی کۆریای باشوور ڕۆژی یەکشەممە ١-١-٢٠٢٣ ڕایگەیاند؛ کۆریای باکوور بەردەوام دەبێت لە “ئیستفزازی ئەتۆمی و مووشەکی” و پێویستە سوپای کۆریای باشوور “بە ڕوونی وەڵام بداتەوە”.

 

وەزارەتی بەرگریی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، ئەگەر پیۆنگ یانگ هەوڵی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی بدات، “ڕژێمی کیم جۆنگ ئون ڕووبەڕووی کۆتایی پێهێنان دەبێتەوە”.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای کۆریای باشوور توانای خۆی بۆ جێبەجێکردنی ڕێگری درێژخایەن بەشێوەیەکی نائاسایی بەرزدەکاتەوە.

 

پێشتر، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور داوای زیادکردنی “بەرچاو”ی جبەخانەی ئەتۆمی کۆریای باکووری کرد، لەوانە بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی بەکۆمەڵ و پەرەپێدانی مووشەکی نوێ بۆ بەکارهێنان لە هێرشی بەرپەرچدانەوەی ئەتۆمی دا.

 

بەپێی ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆریای باکوور، کیم وتویەتی؛ دوای کۆبوونەوەیەکی گەورەی پارتی کرێکارانی دەسەڵاتدار لە پیۆنگ یانگ، پێویستە وڵاتەکەی “بە شێوەیەکی بەرچاو هێزی سەربازی بنیات بنێت” لە ساڵی ٢٠٢٣ وەک وەڵامێک دوژمنە ئەمریکایی و کۆریاییەکان (کۆریای باشوور).

 

کۆریای باکوور کۆتایی بە ساڵی ٢٠٢٢ هێنا بە تاقیکردنەوە و تەقاندنی ٣ مووشەک بەرەو دەریای ڕۆژهەڵات، سەرۆکی کۆریای باکوور ئاماژەی بەوەدا کە واشنتۆن و سیئۆل بڕیاریانداوە وڵاتەکەیان “گۆشەگیر بکەن” .

ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتەکەی گرنگی بە “بەرهەمهێنانی بەکۆمەڵی چەکی ئەتۆمی تاکتیکی” دەدات و هەروەها سیستەمێکی دیکەی مووشەکی بالیستیکی نێوان کیشوەرەکان پەرەپێدەدات، کە ئەرکی سەرەکی کە “جێبەجێکردنی هێرشی دژە خێرای ئەتۆمییە”.

 

لەو چوارچێوەیەشدا، سوپای کۆریای باشوور ئاماژەی بەوەدا کە کۆریای باکوور لە کاتژمێرەکانی سەرەتای یەکەم ڕۆژی سەری ساڵی نوێدا مووشەکێکی بالیستیکی بەسەر دەریادا بەرەو ڕۆژهەڵاتی نیمچە دورگەی کۆریا هەڵداوە، کەمتر لە ٢٤کاتژمێر دوای ئەوەی پیۆنگیانگ ٣ مووشەکی بالیستیکی بەرەو ئەو وڵاتە هەڵدا .

 

سوپای کۆریای باشوور زنجیرە تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی کۆریای باکووری بە ئیستفزازی وەسف کرد، کە زیان بە ئاشتی و سەقامگیری نیمچە دوورگەی کۆریا و جیهان دەگەیەنێت.

 

لە ساڵی ٢٠٢٢دا پیۆنگ یانگ ژمارەیەکی پیوانەیی هەڵدانی مووشەکی تۆمارکرد، لەنێویاندا هەڵدانی مووشەکێکی بالیستیکی نێوان کیشوەرەکان.

 

سەرچاوە: ئەلجەزیرە + ئاژانسەکان

 

دیپلۆماتکارێکی دیاری چینی داوای بەردەوامی دیالۆگی نێوان چین و ئەمریکا دەکات
پێت دیپلۆماتکارێکی دیاری چینی داوای بەردەوامی دیالۆگی نێوان چین و ئەمریکا دەکات
لە لیبیا گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە
دوات لە لیبیا گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە
پەیوەنیدر